عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د؛ نه‌زاكه‌ت د حسێن حه‌مه سه‌عید
پوخته
كێشه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌بازاڕكردنی بازرگانییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوكداو ...
زیاتر بخوێنەوە
كێشه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌بازاڕكردنی بازرگانییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوكداو ئه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌زموونی ریكلامكردنی كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كاندا هه‌یه‌تی. ئامانجی توێژینه‌وه‌كه زانینی دیدو ئه‌زموونی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌بازاڕكردنی بازرگانی له‌فه‌یسبوكدا، ئاشنابوونیش به رێكاریی كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كان بۆ به‌رده‌وامبوونی ریكلامی كۆمپانیاكان له كهناڵهكانیانداو زانینی بژارده‌ی گونجاوی كۆمپانیا بازرگانییه‌كان بۆ بهبازاڕكردن له‌نێوان فه‌یسبوك و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كاندا. توێژینه‌وه‌كه له‌جۆری وهسفییهو رێبازهكهشی رووپێوكردنی رای جه‌ماوه‌رێكی پسپۆره، كۆمه‌ڵگه‌ی تویژینه‌وه‌كه كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و مشته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ش رێپێدراوی(9)نۆ كۆمپانیای بازرگانییه كه هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی ئاسیاسێل، كۆڕەك تلیكۆم، قه‌یوان، دیوان، به‌مۆ،ئاوی سلێمانی، نه‌وره‌س، سه‌فره، دۆلفین C-ن. ئامرازی كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیارییش له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا بریتییه له سه‌رنجدان و چاوپێكه‌وتنی زانستی.
گرنگترین ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێیان گه‌یشتووه ئه‌وه‌یه كه، كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی مشته‌ی توێژینه‌وه‌كه هاودیدن له‌وه‌ی كه به‌بازاڕكردنی بازرگانی له‌فه‌یسبوكدا بۆته دیارده‌و زیادی كردووه، بگره جه‌ماوه‌رێكی كارای هه‌یه‌و ئامرازێكی كارلێككارو گرنگی بهبازاڕكردنهو كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه كه سوودیان لێ وه‌رگرتووه، هاوكات دڵه‌ڕاوكێی بۆ كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان دروستكردووه، كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانیش چه‌ند رێكارێكیان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان له ریكلامكردن له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامبن، له‌وانه ریكلامكردن به شێوازی قیست، هه‌لی داشكاندن، زیادكردنی جاره‌كانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ریكلام.